٢٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر دادگەی زاهیدان؛ پێکدادان کۆتایی هات

ژمارەیەک کەسی چەکدار لە هێرشێکی تیرۆریستیدا هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی دادگەی زاهیدان و ئێستاکە هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون.

 چەند خولەک پێش ئێستا چەند کەسی چەکدار و نەناس هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی دادگەی زاهیدان. ئێستاکە دەنگی ئامبوڵانس لە نێو شار دەبینسرێت.

لە ئەو ڕووداوەدا چەند کەس بریندار بوون و لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها فەرمانبەران و خەڵک کە لە نێو باڵەخانەکە بوون لەلایەن هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانەوە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور دەکرێنەوە.
گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هەوڵە تیرۆریستیەیان لە ئەستۆ گرتووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هێرشە سەرەتا بە کردنە ئامانجی دادگەی دەستی پێکرد بەڵام دوای ئەوە تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵکی ئەو دەوروبەرەش کرا.
ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە لە ئەو ڕووداوەدا هەندێک هاووڵاتی و داراییەکانیان خەساریان بەرکەوتووە و هەروەها سێ کەس لە هێرشبەرەکان کوژران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha